AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ١٠ ١١:٥٠

لە کاردانەوە بە تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە؛

ئایەتوڵا خامنەیی: تۆڵەسەندنەوەی خوێنی شەهید هەنیە بە ئەرکی خۆمان دەزانین

ئایەتوڵا خامنەیی: تۆڵەسەندنەوەی خوێنی شەهید هەنیە بە ئەرکی خۆمان دەزانین

ڕێبەری باڵای ئێران لە پەیامێکدا سەرەخۆشی خۆی بۆ شەهید بوونی بەرپرسی فەرمانگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس دەربڕی و جەختیان کرد: ڕژیمی تاوانکار و تیرۆریستی زایۆنیستی بەم چالاکییە زەمینەی سزای توندی بۆ خۆی ئامادە کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای شەهیدبوونی موجاهید گەورە بەڕێز ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی فەرمانگەی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشێ ئیسلامی ئێران، لە پەیامێکدا بە بۆنەی شەهید بوونی ئەو ڕێبەرە ئازا و دیارە، سەرەخۆشی کرد.

جەختیشیان کرد: ڕژێمی زایۆنی جەنایەتکار و تیرۆریست بەم کارە بواری وەرگرتنی سزای دژواری بۆ خۆی ڕەخساندووە و تۆڵەسەندنەوەی خوێنی شەهید هەنیە کە لە خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران شەهید کراوە، بە ئەرکی خۆمان دەزانین.

بسم الله الرحمن الرحیم

انا لله و انا الیه راجعون

گەلی ئازیزی ئێران!

ڕێبەری ئازا و موجاهیدی دیاری فەلەستینی بەڕێز ئیسماعیل هەنیە بەرەبەیانی شەوی ڕابردوو شەهید بوو و بەرەی گەورەی بەرخۆدان ماتەمینی دایگرت.

ڕژێمی تاوانبار و تیرۆریستی زایۆنی میوانی ئازیزی ئێمەی لە ماڵی ئێمەدا شەهید کرد و خەمباری کردین، بەڵام سزایەکی توندی بۆ خۆی ئامادە کرد.

شەهید هەنیە لەمێژە گیانی بەنرخی خۆی لە مەیدانی خەباتی شەرەفمەندانەدا لەسەر دەست هەڵگرتووە و ئامادەی شەهیدبوون بوو و لەم ڕێگایەدا منداڵ و کەسوکاری خۆی بەخت کردبوو.

ئەو ترسی لە شەهیدبوون لە ڕێگای خودا و ڕزگارکردنی بەندەکانی خودا نەبوو، بەڵام ئێمە بە ئەرکی خۆمان دەزانین لەم ڕووداوە تاڵ و سەختەدا کە لە خاکی کۆماری ئیسلامی ڕوویدا، تۆڵەی خوێنی ئەو بکەینەوە.

پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی ئومەتی ئیسلامی و بەرەی خۆڕاگری و نەتەوەی ئازا و سەربەرزی فەلەستین و بەتایبەتی بنەماڵە و بەجێماوانی شەهید هەنیە و یەکێک لە هاوەڵەکانی کە لەگەڵیدا شەهید بوو، دەکەم. لە خوا داوکارم پلەیان بەرزکاتەوە .

سەید عەلی خامنەیی

١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣،

٢٥ی موحەڕەمی ١٤٤٦

News ID 51098

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha