AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٩ ١٨:٤٦

ئێژەیی لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی پزشکیان:

هەڵبژاردنەکان لە ئەوپەڕی ئاسایش و بێخەوشی و ڕکابەری بەڕێوە چوو

هەڵبژاردنەکان لە ئەوپەڕی ئاسایش و بێخەوشی و ڕکابەری بەڕێوە چوو

سەرۆکی دەسەڵاتی داد وتی: هەڵبژاردنەکانی چواردەهەمین خولی سەرۆک کۆماری لە ئەوپەڕی ئاسایش، بێخەوشی و ڕکابەری بەڕێوە چوو و خەڵک لە 15 ی پووشپەڕ مەسعوود پزشکیانیان وەکوو سەرۆک کۆمار هەڵبژارد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام غوڵامحسێن موحسێنی ئێژەیی لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی چواردەهەمی خولی سەرۆک کۆماری وتی: یادی ئیمام خومەینی، شەهید قاسم سولەیمان و شەهید ڕەئیسی و هاوڕێکانی بەرز رادەگرین.

ناوبراو زیادی کرد: سوپاس بۆ خودا کە لە دۆخێکدا کە خەڵکی ئێران تازیەباری سەرۆک کۆمارەکەیان بوون و نەیارانیش بەدوای ئاژاوەگێڕییەوە بوون هەڵبژاردنەکانی ئەم خولە لە سەرۆک کۆماریش لە ئەوپەڕی ئاسایش و تەندروستی بەڕێوە چوو و بەڕێز مەسعوود پزشکیان وەکوو سەرۆک کۆماری ئێران هەڵبژێردرا.

سەرۆکی دەسەڵاتی داد درێژەی دا: ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری ئێران پەیڕەوی مادەی 121ی دەستووری ئێران سوێند دەخوات کە ئایینی فەرمی و سیستەمی کۆماری ئیسلامی و دەستوور بپارێزێت و هەموو توانی خۆی بۆ بەرپرسیارێتییەکەی بخاتە گەڕ و بۆ خزمەت بە خەڵک، گەشەی وڵات، پەرەپێدانی ئایین و ئەخلاق و دادپەروەری هەوڵ بدات و درێغ نەکات لە پارێزوانی لە سنوورەکان، سەربەخۆیی سیاسی و ئابووری و فەرهەنگی .

ناوبراو لە کۆتاییدا وێڕای پیرۆزبایی لە بەشداربووان و میوانان بۆ تەمەندرێژی ڕێبەر هیوای خواست.

News ID 51077

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha