AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٩ ١٨:٤٣

قاڵیباف لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆمار:

هەموو جیهان بینیان ئێران تووشی بچووکترین ئاڵۆزیی سیاسی نەبوو

هەموو جیهان بینیان ئێران تووشی بچووکترین ئاڵۆزیی سیاسی نەبوو

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وتی: چاوەدێرانی جیهانی بینیان کۆماری ئیسلامی تووشی بچووکترین ئاڵۆزی سیاسی نەبوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆککۆماری ئێران کە بە بەشداری میوانان و نوێنەرانی ناوخۆیی و دەرەکی لە مەجلیس بەڕێوە چوو، وتی: ڕووداوی تاڵ و لەناکاوی شەهادەتی سەرۆک کۆماری ئێران لە چاوی شرۆڤەکارانی بواری جیهانی تاقی کردنەوەی دووبارە بۆ سیستەمی پیرۆزی کۆماری ئیسلامی کە بینیمان بە بەڕێوەبەرایەتی زیرەکانەی ڕێبەری ئێران جارێکی دیکە نمانەی سەقامگیری و هێزی سیستەمی سیاسی ئێرانی بوو.

ناوبراو زیادی کرد: لە دۆخی شڵەژاوی نێودەوڵەتی و سەرەڕای بوونی دوژمنانی سوێندخواردووی ناوخۆیی و دەرەکی چاوەدێرانی جیهانی بینیان کە کۆماری ئیسلامی تووشی ئاڵۆزی سیاسی و ئەمنیەتی نەبوو و لە ئیدارەی کاروباری وڵات هیچ کێشەیەک نەهاتە ئاراوە، هەروەها هەمووان بینیان کە لە ماوەیەکی کورتدا بە پێی دەستوور لە هەلبژاردنێکی تەندروستدا سەرۆک کۆماری هەڵبژێردرا.

سەرۆکی مەجلیس درێژەی دا: هەمووی ئەمانە نیشاندەری سەقامگیری کۆماری ئیسلامییە کە لەسەر بنەمای خەڵک سالاری دینی دانراوە.

قاڵیباف وتی: ئەمڕۆ هەموو جیهان یەکگرتوویی لە ئێران دەبینن و ئێمەش لەسەر بەڵێنی خۆمان دەمێنین کە بە خەڵکمان داوە و بە هاودڵی هەموو ئێرانییەکان لە هەموو لایەن و هۆز و گرووپی و ئایینێکەوە ئێران دوبووژێنینەوە.

ناوبراو درێژەی دا: ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە و نەک هەر دکتۆر پزشکیان بەڵکوو ئێمە هەموومان بەڵێن دەدەین کە لە ڕێگای پێشکەوتن و گەشەی ئێران و خۆشبژیوی خەڵک و بەدی هێنانی ئارمانەکانی شۆڕش یاریدەدەری ئەو بین.

قاڵیباف درێژەی دا: پەیڕەوی قسەکانی ڕێبەر، سەرکەوتنی دەوڵەت ینوێ، بە سەرکەوتنی خۆمان دەزانین و بەم پێیە قسەکانی بەردەوامی سەرۆک کۆمار لەسەر زەروورەتی یەکگرتوویی ناوخۆی ، لەبەرچاوگرتنی سیاسەتەکانی ڕێبەر و جێبەجێ کردنی بەرنامەی حەوتەمی پێشکەوتن باشترین بنەمای هاوبەشە بۆ هاوکاری.

ناوبراو وتی: پەرەسەندنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە نیگەرانی سەرەکی ئێمە بووە و هەیە و هەر ئەو جۆرە کە لە ساڵانی ڕابردوو بە دیپلۆماسی چالاک و تۆکمە کردنەویە بەرەی بەرخۆدان بۆ ئەو مەبەستە هەوڵمان داوە، درێژەی پێدەدەین . ئەمڕۆ پرسی غەززە نەک پرسی یەکەمی جیهان بەڵکوو پرسی یەکەمی مرۆڤایەتیە و هەمووان دەبێ نیشانی بدەن کە لە کام لایەنی مێژوو وەستاون.

News ID 51076

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha