بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنیا و شاندی یاوەری پێش نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای وڵات دیدار کرد.
ئایەتوڵڵا خامنەیی پەرەی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و بەتایبەت ئەرمەنستانی بە سیاسەتی دیاریکراو و بەردەوامی کۆماری ئیسلامی ئێران زانی و جەختیان لەوە کردەوە: ئێمە بڕوایەکی پتەویمان بە پەرەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ ئەرمەنستان هەیە.
کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێگای زەنگزۆر بە زیانی ئەرمەنستان دەزانێت و لە پاڵ ئەو هەڵوێستەدا بەردەوامە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیان لەوە کردەوە کە نابێ بیانییەکان بەربەست بۆ پەیوەندیی وڵاتان لەگەڵ دراوسێکانیان دروست بکەن.
زیادیشیان کرد: ئەوەی ئاسایش و خۆشگوزەرانی وڵاتان مسۆگەر دەکات، پشت بەستن بە خۆیان و نزیکەکانیانە و کردەوەی هەندێک کە لە دوورەوە دێن و لە کاروبارەکانی وڵاتانی تردا دەستوەردان دەکەن، بە زیانی ئەوان دەبێت.
نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنیا بۆ بەشداریی لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی یاسایی مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری نوێی ئێران هاتووەتە تاران.
Your Comment