بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنووش ئاریانەژاد بە ڕایگەیاندی ئەوەی کە لە ئێستادا ژمارەی 621 نەخۆشی تووشبوو بە کێشەی گورچیلە لە 10 بەشی خزمەتەکانی هێمۆدیالیز خزمەتیان پێ دەکرێت، ڕایگەیاند: 163 قەرەوێڵە لە ئەو بارەوە چالاکە کە بۆ هەر 3.8 نەخۆش یەک قەرەوێڵە هەیە لە حاڵێکدا لە ئاستی ئێران بۆ هەر چوار نەخۆش یەک قەرەوێڵە هەیە، کە ئەوە لە کوردستاندا دۆخەکە باشترە.
بەرپرسی بەشی نەخۆشینەکانی زانکۆی پزشکیی کوردستان:
نەخۆشخانەکانی کوردستان بە پێشکەوتووترین ئامێرەکانی دیالیز تەیارن
بەرپرسی کاروباری نەخۆشینەکانی ناوەندە دەرمانییەکانی کوردستان وتی: بە هەوڵی زانکۆی پزشکی و بەشداری خێرخوازەکان نەخۆشخانەکانی پارێزگای کوردستان بە پێشکەوتووترین ئامێرەکانی دیالیز تەیارن.
News ID 51037
Your Comment