بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئێران لە کۆبوونەوەی سپاس، بە بەشداری ئەندامانی ناوەندەکانی هەڵبژاردنی خۆی، وتی: ئەگەر دەست بدەینە دەستی یەکترەوە، لایەنی حەق بگرین و مەیدان بدەینە ئەوانەی کە دەزانن و دەتوانن کارێک بکەن و حەق بدەینە حەقدار، ئێرانی دەتوانێت سەربڵندی بگەڕێنێتەوە بۆ خاکی خۆی و ئەبێ کارێک بکەین دیسانەوە بگەڕێتەوە.
ناوبراو زیادی کرد: چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە ئەبێ هەوڵ بدەین لە حەق و ڕاستی بەرگری بکەین. یارمەتیدەر بن ئەو ڕێگایە بڕۆین.
هەروەها وتیشی: دەمانەوێت دادپەروەرانە و بە پێی راستییەکان بچینە پێشەوە بە یارمتی یەکتر و بە ئاگاداری دەتوانین ئەو ڕێگایە بڕۆین. ئەگەر ئایەتوڵڵا خامنەیی نەبوایە ئەو ڕوودوانە ڕووی نەدەدا.
پزشکیان وتی: ئەو ئاگاداری و ڕێبەرایەتی ڕێبەرە بوو کە ئیزنی نەدا هەندێک کەس هەر دەستێوەردان بکەن.
ناوبراو زیادی کرد: نابێت کارێک بکەین کە خەڵک هەست بکەن درۆمان لەگەڵیان کردووە. هەوڵ بدەین بە هەموو توانەوە بۆ ئێران و بۆ وڵات ڕاستگۆیانە خزمەت بکەین و بەدڵنیاییەوە بە پێی زانست و ئاگاداری و لێزانین ئەو ڕێگایە دەپێوین.
Your Comment