AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٢ ١٧:١٦

بە بەرزنرخاندنی پشتیوانی لە فەلەستین؛

نامەی گەنجانی بەلژیکی بۆ ئایەتوڵا خامنەیی سەبارەت بە ئیسلام

نامەی گەنجانی بەلژیکی بۆ ئایەتوڵا خامنەیی سەبارەت بە ئیسلام

کۆمەڵێک گەنجی بەلژیکایی لە نامەیەکدا بۆ ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران، سپاسی نامەکەی کەمێک لەمەوبەری ڕێبەری ئێران بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانی هاودەنگی لەگەڵ خەڵکی غەززە لە زانکۆکانی ئەمریکا و ئەورووپایان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمەڵێک لە لاوانی بەلژیکی لە نامەیەکدا بۆ ئایەتوڵڵا خامنەیی نووسیویانە، وێڕای ئەوەی لە دڵەوە نامەکەیان بەرز نرخاندووە کە ماوەیەک لەمەوپێش بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی هادەنگی لەگەڵ خەڵکی غەززە لە زانکۆکانی ئەمریکا و ئورووپا، نووسیویانە:

ئێمە کەوتوویتنە ژێر کاریگەری پەیامی بانگەشەی ئێوە بۆ دادپەروەری و گەڕان بە دوای ڕاستییەکان و هەروەها بەڵێنی پاوەجێی ئێوە بە ئارمانجەکانی فەلەستین و پشتیوانی لە ستەملێکراوانی جیهان.

لە نامەکەی گەنجانی بەلژیکیدا کە ئاراستەی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران کراوە، هاتووە: هەوڵە ماندوونەناسانەکانتان بۆ لێکتێگەیشتنی یەکتر و دادپەروەری و هاودەنگی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەدا ئاڵۆزانەی کە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە، گرنگییەکی بناغەیی هەیە و ئێمە بڕیارمانداوە لێکتێگەیشتنمان قووڵتر بکەینەوە لە ئیسلام.

لەم نامەیەدا بزووتنەوەی خوێندکارانی ئەوروپی و ئەمریکی بۆ پشتیوانیکردن لە فەلەستین، هۆشیاری گەنجانی ڕۆژئاوا دەردەخات سەبارەت بەو نادادپەروەرییانەی لە جیهاندا هەیە و جەختی لەسەر کراوەتەوە: ئێمە بەوپەڕی تامەزرۆییەوە چاوەڕوانی بەردەوامی ئەم ئاڵوگۆڕە بەرهەمدارەی ڕۆحی وتووێژ و هاوکاری سازێنەرین.

News ID 50993

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha