ئاژانسی مێهر، گرووپی نێونه‌ته‌وه‌یی - جه‌واد حه‌یرانی نیا: جیمز چارلز سلتری، نوێنه‌ری پێشووی کۆنگرێسی ئه‌مریکا له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری مێهر سه‌باره‌ت به پێش بینی هه‌ڵبژارده‌نکانی داهاتووی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا وتی: من له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌م که هیلاری کلینتۆن له هه‌ڵبژاردنه‌کان سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت، من لام وایه که له سه‌دا ۷۵ کلینتۆن سه‌ر ده‌که‌وێت.
ئه‌و سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته که سه‌رۆک کۆماری داهاتووی ئه‌مریکا به به‌رجام پێبه‌ند ده‌بێت جه‌ختی کرد: ئه‌گه‌ر هیلاری کلینتۆن، سه‌رۆک کۆماری داهاتووی ئه‌مریکا بێت، ڕێگه‌که‌ی ئۆباما له به‌رجامدا درێژه ده‌دات.
ئه‌و زیادی کرد: هیلاری کلینتۆن ده‌زانێت که به‌رجام ته‌واو و گشتگیره. لایه‌نه‌کان ڕێککه‌وتنێکیان کردووه و هه‌ر یه‌ک چه‌ندین باجیان داوه و باجیان گرتووه تاکوو به‌م ڕێککه‌وتنه گه‌یشتوون. هیلاری ده‌زانێت که ده‌بێت به پێی به‌رجام پێبه‌ند به به‌ڵێنه‌کانی ئه‌مریکا بێت و ئێرانیش هه‌ر به‌م جۆره ناچاره به پێی به‌رجام هه‌ڵسوکه‌وت بکات.
سلتری له درێژه‌دا وتی: هیوادارم لایه‌نه‌کان به‌م ڕێککه‌وتنه پێبه‌ند بن، چون ئه‌م بابه‌ته بۆ هه‌ر دوو لا بابه‌تێکی یه‌کجار گرنگه.
نوێنه‌ری پێشووی کۆنگرێسی ئه‌مریکا درێژه‌ی دا: لایه‌نه‌کان نابێت ئه‌مه فه‌رامۆش بکه‌ن که زیاتر له ۳۵ ساڵه دۆخی بێ بڕوایی له نێوان ئه‌واندا بوونی هه‌یه و ئه‌م دوژمنی و دژایه‌تییه ناتوانین به چه‌ند مانگ بسڕینه‌وه.
ئه‌و وتی: بۆ بڕوا کردن به یه‌کتر ده‌بێت هه‌ر دوولا هه‌وڵی خۆیان بده‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌بێت له هه‌موو که‌رته‌کانی دیکه‌ش ئه‌نجام ببێت، وه‌ک بابه‌تی فه‌رهه‌نگی، زانکۆیی، دینی، وه‌رزشی و بازه‌رگانی و ئابووری.
سلتری وتی: ئه‌وانه‌ی وا له دوای ڕێگه‌چاره‌ی ئاشتیانه‌ن با ئه‌مه به ڕوونی بزانن که له ئه‌مریکا و ئیسڕائیل که‌سانێک هه‌ن که به تووندی دژی به‌رجامن و له ئێرانیشدا که‌سانێک هه‌ن که دژی ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ن.
سلتری سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته که ئایا سه‌رۆک کۆماری داهاتووی ئه‌مریکا پێبه‌ند ده‌بێت به به‌رجام یان نا، وتی: من له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌م که ده‌وڵه‌تی داهاتووی ئه‌مریکا پێبه‌ند ده‌بێت به به‌رجام و ئه‌مریکا ناچاره به‌ڵێنه‌کانی خۆی جێبه‌جێ بکات.
ئه‌و جه‌ختی کرد: زۆر دڵنیام که هه‌ر دوو به‌ربژاره‌که‌ی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا به‌رده‌وام ده‌بن له به‌رجام و ده‌بێت چاوه‌ڕوانی داهاتوو بین.
ئه‌و سه‌باره‌ت به پێشێل کردنی یه‌کلایه‌نه‌ی به‌رجام له لایه‌ن ئه‌مریکا و به بێ هاوڕێی هاوپه‌یمانه‌کانی وتی: هه‌ر هه‌موو هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌مریکا له به‌رجام پشتیوانی ده‌که‌ن. ئه‌وان به باشی ده‌زانن که ئه‌م ڕێککه‌وتنه باشترین ڕێگه‌ی سه‌رکه‌وتنه بۆ هه‌موو لایه‌نه‌کان. من له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌م که ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی هه‌رچی بکه‌ن پێکه‌وه ده‌یکه‌ن.
Your Comment