بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نامجوو بە ئاماژەدان بەوەی کە خێوەتەکان لە ٧ی سەفەرەوە چالاک دەبن ڕایگەیاند: زیاتر لە سێ هەزار کاروانی ئێرانی ئامادەن بۆ خزمەتکردن لە عەربەین.
جەختی لەوە کردەوە کە خانەخوێی سەرەکی عەربەین گەلی عێراقن و ئێمە تەنیا لایەنگر و ئاسانکاری بۆ زیارەتکارانی ئازیز دەکەین.
وتیشی: باری سەرەکی زیارەتکاران لەسەر شانی گەلی عێراقە. چل هەزار خێوەتی عێراقی لە کاتی عەربەعیندا بەڕێوەدەچن و بڕی خێوەتە ئێرانییەکان لە قەبارەی ئەواندا زۆر کەمە، بەڵام هەوڵدەدەین بتوانین بە خێوەتی عێراقی و ئێرانیەوە خزمەتی زیارەتکاران بکەین.
Your Comment