بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئانتۆنی بلینکێن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە بێ سەرەنجدان بە ڕاپۆرتەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە ئاشتیخوازانە بوونی چالاکی ئەتۆمی ئێران ، لە لێدوانێکدا وتی کە ئێران لەوانەیە یەک یان دوو هەفتە تا دەستخستنی مادەی پێویست بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی دوور بێت.
ناوبراو بە بێ ئاماژە بە چوونە دەرەوەی تاک لایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەشداربووانی مەکۆی ئەمنیەتی ئاسپن لە کلۆرادۆی خستە بەردەنگەوە و وتی: دۆخی ئێستا، دۆخێکی گونجاو نییە.
بلینکێن وتی کە ئێران درێژە دەداتە پەرەپێدان بە بەرنامەی ئەتۆمی خۆی بەڵام هێشتا چەکێکی بەرهەم نەهێناوە و ئەوە نیشانی دەدات کە تاران زۆر نزیکە لە دەستخستنی چەکی ئەتۆمی.
ناوبراو پاگەندەی کرد کە ئەمریکا درێژە دەداتە هەوڵەکانی بۆ ڕێغری لە دەستخستنی چەکی ئەتۆمی و بۆ ئەوەش یەکمایەتیی گفتوگۆ و دیپلۆماسییە.
Your Comment