بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕ، سەرۆک و نوێنەرانی خولی دوازدەیەمی مەجلیسی شورای ئیسلامی لە گەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای وڵات دیداریان کرد.
ئایەتوڵڵا خامنەیی لە دیدارێکدا لەگەڵ نوێنەرانی خولی نوێی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران ڕایانگەیاند: ڕاسپاردەی من من هاوکاری بنیاتنەرانەی پەرلەمانە لەگەڵ دەوڵەتی نوێ. سەرکەوتنی سەرۆک و دەوڵەتی نوێ سەرکەوتنی هەموومانە.
ئاماژەشیان بەوەکرد: ڕاسپاردەی بەهێزی من هاوکاری بنیاتنەرانەی پەرلەمانە لەگەڵ دەوڵەتی نوێ. پێویستە هەمووان هاوکاری سەرۆک کۆمار بکەن بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانی بەرامبەر بە نیشتمان. ئەگەر بتوانین بەشێوەیەک هەڵسوکەوت بکەین کە سەرۆک کۆمار سەرکەوتوو بێت، ئەمە سەرکەوتنی هەموومانە. ئەگەر لە ئیدارەی وڵات، لە گەشەپێدانی ئابووری وڵات، لە پرسە نێودەوڵەتی و کولتوورییەکانی وڵاتدا سەرکەوتوو بێت، هەموومان سەرکەوتوو دەبین. سەرکەوتنی ئەو سەرکەوتنی هەموومانە. دەبێت بە هەموو گیان بڕوامان بەمە ببێت.
وتیشیان: پێویستە لە پرسە گرنگەکاندا یەک دەنگ لە وڵاتەوە ببیسترێت. شوێن هەیە دەوڵەت و پەرلەمان و بەرپرسە جۆراوجۆرەکان قسەی تێدا بکەن. ئەوانەی لە دونیادا گوێیان گرتووە بۆ دۆزینەوەی نیشانەکانی جیاوازی و دووانەیی، بێ ئومێد دەبن؛ دەبێت دەنگێک ببیسترێت.
ئاماژەشیان بەوەکرد: نابێت پەرلەمان سەرچاوەی گرژی بێت لە ڕای گشتی خەڵکدا. سووکایەتیکردن، نەرێنییە کە هەندێک جار لە هەندێک مەجلیسدا لەلایەن هەندێک نوێنەرەوە بینرا. بێگومان زۆربەی نوێنەران هەمیشە پابەند بوون بەم پرەنسیپە گرنگ و دروستانە .
Your Comment