AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٢٢ ١٨:٣١

مەسعوود پزشکیان:

ئامانجی دەوڵەتی نوێ ئێران کردنەوەی ئاسۆی نوێیه

ئامانجی دەوڵەتی نوێ ئێران کردنەوەی ئاسۆی نوێیه

سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران جەختی کرد: ئامانجی دەڵەتی نوێ ئێران لە سیاسەتی دەرەوەدا کردنەوەی ئاسۆی نوێ و و پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پێوەندی دۆستانە لەگەڵ وڵاتانی دیکە بە پێی گفتوگۆ، هاوکاری،یەکسانی و ڕێزی بەرانبەرە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران لە گفتوگۆی تەلەفۆنی و وەڵامی نووسراو بە پەیامی پیرۆزبایی بەرپرسانی وڵاتانی جیاواز، ڕایگەیاند:

ئامانجی دەڵەتی نوێ ئێران لە سیاسەتی دەرەوەدا کردنەوەی ئاسۆی نوێ و و پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پێوەندی دۆستانە لەگەڵ وڵاتانی دیکە بە پێی گفتوگۆ، هاوکاری،یەکسانی و ڕێزی بەرانبەر دەبێت و بایەخی زۆر دەداتە قووڵ کردنەوەی پێوەندی هەمەلایەنە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، ناوچەکە و وڵاتانی دیکە.
سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو تا ئێستا وەڵامی پێوەندی تەلەفۆنی و نووسراوی بەرپرسانی وڵاتانی ڕووسیا، چین، کوێت، ئیمارات، عێراق، بەحرەین، بەنگالیا، پاکستان، ئوردن ، میسر، سووریا، ئەلجەزایر، مووریتانی، ئازەربایجان، ئەرمینیا، تورکمانستان قەزاقستان، قرغیزستان، ئۆزبەکستان، تاجیکستان ، بلارووس، جۆرجیا، کوبا، بولیوی، ڤەنزوێلا، نیکاراگوا ،ئێتیوپی، ئەفریقای باشووری، سیشل، هیند، مالدیڤ، تورکیا، سربستان، کرواسی، ژاپۆن، ئەندەنوسیا، مالزی، تایلەند،کۆریای باکوور، کۆریای باشوور و ... ی داوەتەوە.
News ID 50889

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha