AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ١٩ ٠٩:٣٧

پزشکیان لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ عەبدولەتیف ڕەشید:

وڵاتی عێڕاق گرینگایەتی تایبەتی بۆ ئێمە هەیە

وڵاتی عێڕاق گرینگایەتی تایبەتی بۆ ئێمە هەیە

سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران لەگفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق وتی: گرینگایەتی تایبەت دەدەینە وڵاتی گەورەی عێراق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدوللەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعوود پزشکیان وێڕای پیرۆزبایی لە ناوبراو بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژارردنەکانی سەرۆک کۆماری، هیوای سەرکەوتنی بۆی خواست لە ئەو بەرپرسیارێتییە گەورە و مەترسیدارەدا.

عەبدوللەتیف رەشید پێوەندی ئێران و عێڕاقی، قووڵ و پتەو و لە درێژەی بەرژەوەندی دوو گەلەکە وەسف کرد و لەسەر ویستی وڵاتەکەی بۆ پاراستن و گەشەی پێوەندییەکان و هەروەها دروست کردنی بەستێنی هاوکاری زیاتر لە ئەم خولە نوێیەدا جەختی کرد

مەسعوود پزشکیانیش بە وتنی ئەوەی کە وڵاتی گەورەی عێڕاق گرینگایەتی تایبەتی بۆ ئێمە هەیە و لە هەوڵەکانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بۆ گەشەی پێوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق دەسخۆشی کرد.

News ID 50855

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha