AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ١٨ ١٧:١٣

تورکیا تیمێکی ڕۆژنامەوانی لە شنگاڵ بوردۆمان کرد

تورکیا تیمێکی ڕۆژنامەوانی لە شنگاڵ بوردۆمان کرد

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سنووری شەنگال، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە شارپرێس: کامەران عوسمان لەڕێکخراوی سی پی تی دەڵێت: لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا، دوو میدیاکاری (چرا تیڤی) نزیک لە یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال، بە سەختی برینداربوون.

هەر بەهۆی بۆردوومانەکەوە، ئۆتۆمبێلی بە ئامانجگیراو خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلێکی تردا و بووە هۆی زیانگەیاندن بە ئۆتۆمبێلەکەی تر.

دەشڵێت: لە سەرەتای ئەمساڵەوە، تاوەکوو ئێستا سوپای تورکیا ١١ جار بۆردوومانی قەزای شەنگال و ناوچەکانی دەووروبەری کردووە.

News ID 50850

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha