بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
نێچیرڤان بارزانی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه کە "به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنییه‌وه به سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران، به ناوی خۆم و گه‌لی كوردستانه‌وه، پیرۆزبایی له مه‌سعود پزیشكیان ده‌كه‌م، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازم".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له هه‌رێمی كوردستان و عێراق چاومان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه‌ی دۆستانه و به‌رده‌وامیی هاریكاریی هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و دراوسێیه‌تیی باش.
هاوكات مه‌سرور بارزانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له پلاتفۆڕمی ئێكس نوسیوویه‌تی:"پیرۆزبایی له مه‌سعوود پزیشكیان ده‌كه‌م به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆكی نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئێران دراوسێیه‌كی گرنگی هه‌رێمی كوردستان و عێراقه".
راشیگه‌یاندوه، "به هیوای قووڵكردنه‌وه‌ی هاوئاهه‌نگیی نێوانمان له‌سه‌ر بنه‌مای دراوسێیه‌تی و ڕێز و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش".
Your Comment