AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ١٢ ٢٠:٠١

ڕێکخەری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان:

یەک ملیۆن و ٩٠٠ هەزار کەس لە کەرتی غەززە ئاوارە بوون

یەک ملیۆن و ٩٠٠ هەزار کەس لە کەرتی غەززە ئاوارە بوون

ڕێکخەری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی و ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە جەختی لەوە کردەوە کە لە سەرەتای شەڕی غەززە تا ئێستا یەک ملیۆن و ٩٠٠ هەزار کەس لەو کەرتە ئاوارە بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیگیرید کاگ ڕێکخەری باڵای ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری مرۆیی و ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە، جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە هەموو لایەک ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بگرن.

ڕێکخەری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی و ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە زیادی کرد: چالاککردنی میکانیزمی ناردنی هاوکاری لە میسرەوە بۆ کەرتی غەززە لە مانگی تەمموزدا ئەنجام دەدرێت.

دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح، دیسان زیاتر لە یەک ملیۆن کەس ئاوارە بوون. تا ئێستا 1,900,000 کەس لە ناوچە جیاجیاکانی غەززە ئاوارە بوون.

News ID 50772

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha