AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٩ ١١:٠٩

لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عەرەبستان؛

باقری: ڕەوتی هاوکارییەکانی تاران-ڕیاز هیوابەخشە

باقری: ڕەوتی هاوکارییەکانی تاران-ڕیاز هیوابەخشە

سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕەوتی پێشکەوتنی هاوکارییەکانی تاران و ڕإیازی هیوابەخش وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ فەیسەل بێن فەرحان وەزیری دەرەوەی عەرەبستان بە ئاماژە بە بەشداری نوێنەری عەرەبستان لە نۆزدەیەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی لووتکەی هاوکاری ئاسیا، لە تاران، ڕەوتی پێشکەوتنی هاوکارییەکانی تاران و ڕیازی هیوابەخش وەسف کرد.

باقری بە ئاماژە بە بەردەوام بوونی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستین لە کەرتی غەززە جەختی کرد: هەڕەشەکانی ئیسرائیل لەسەر لوبنان لە درێژەی جەنایەتەکانی ئەو ڕژێمە لەسەر غەززەیە و ئەو ڕژێمە هەوڵ دەدات شکستی خۆی لە غەززە بە پەرەپێدانی شەڕ و جەنایەتەکانی قەرەبوو بکاتەوە.

ناوبراو وتی: پێویستە وڵاتانی ئیسلامی بۆ ڕاگرتنی خێرای ئەو جەنایەتانە لە غەززە و ناوچەکانی دیکە هەوڵ بدەن و هەموو دەفرایەتی خۆیان بخەنە گەڕ.

News ID 50744

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha