AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٢٥ ٢١:٤٤

لە درێژەی گەشتەکەیدا لە هەرێم؛

سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە سلێمانیە/قوباد تاڵەبانی پێشوازی لێکرد

سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە سلێمانیە/قوباد تاڵەبانی پێشوازی لێکرد

عەلی باقری سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە دریژەی گەشتەکەیدا بۆ هەرێم، گەییشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و لەلایەن قەباد تاڵەبانییەوە پێشوازی لێکرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری سەرپەرشتیاری دەرەوەی ئێران، گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا و رایگەیاند: "دڵنیام لە سلێمانی کۆبوونەوە و گفتوگۆی باشمان لەگەڵ بەرپرسان دەبێت و ئەم سەردانەشمان بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێرانە."

عەلی باقری وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "سوپاسی هاوخەمی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەم کە بۆ کۆچی دوایی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران دەریان بڕی."

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم سەردانەمان بۆ قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکانمانە لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها جەخت لە پەرەپێدان و بەرزکردنەوەی ئاستی بازرگانییەکانی نێوان هەردولا."

ئەوەشی خستەڕو، "دڵنیام لەوەی لە چەند کاتژمێری داهاتو لەگەڵ بەرپرسانی سلێمانی گفتوگۆ و کۆبونەوەی ئەرێنیمان دەبێت."

News ID 50563

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha