بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد و جەختیان لە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کردەوە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ی حوزه‌یرانی 2024، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له جۆول ڤاوڵ، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا و شاندێکی یاوەری کرد.
سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ئه‌منى و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش له‌سه‌ر ئاسایش و ئارامى له عێراق و سووریا تاوتوێ كران و جه‌خت له پێویستیى به‌رده‌وامیى هاریكاریى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق و هێزه‌كانى هاوپه‌یماناندا كرایه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داكۆكى له سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه كرایه‌وه. له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا له‌سه‌ر گرنگیى پشتیوانیكردنى پرۆسه‌كه و نه‌هێشتنى ته‌گه‌ره‌كانى به‌رده‌مى، هاوڕا بوون.
"دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو".
Your Comment