AP ١٤٠٤ گوڵان ٧ ٠٦:٣٤

دوایین هەواڵ لە ڕووداوەکەی باشووری ئێران/ نزیک بە 1000 بریندار و 40 کوژراو

دوایین هەواڵ لە ڕووداوەکەی باشووری ئێران/ نزیک بە 1000 بریندار و 40 کوژراو

بەرپرسانی بەشی پزشکی ، دوایین ئاماری کوژراوان و بریندارانی ڕووداوی تەقینەوە لە ئێسکلەی شەهید ڕەجایی باشووری ئێرانیان بڵاو کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی پزیشکی ئێران لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، 729 کەس کە لە ڕووداوە دڵتەزێنەکەی بەندەری شەهید ڕەجایی برینداربوون، گەڕاونەتەوە ماڵی خۆیان.

حسێن کرمانپوور لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: "ئەم هەواڵە هیوابەخشە کە 729 کەس لە بریندارەکانی ڕووداوی دڵتەزێنی بەندەری شەهید ڕەجایی خزمەتیان وەرگرتووە و چوونەتە لای بنەماڵەکانیان".

ئاماژەی بەوەش کرد کە 357 کەسی تر هێشتا لە ژێر چاودێری پزشکیدان به هۆکاری جیاجیا، 21 که سیان له نەخۆشخانە لە بەشی ICU دان و زۆر پێویستیان به دوعای گەلی ئێران چونکوو باری تەندروستیان ناجێگیرە.

ڕاشیگەیاند: ژمارەی کوژراوان بووەتە 40 کەس تا بەیانی ئەمڕۆ شەمە کە ئەگەری هەیە زیاتر بێتەوە.

ئەوەشی وت کە پێنج کەسیش بە تەواوی سووتاون.

News ID 54792

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha