بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ستێفان دوجاریک وتەبێژی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە تەقینەوەی ڕۆژی شەممە لە بەندەری شەهید رەجایی وتی: بە ئەوپەڕی داخەوە لە ژمارەی زۆری قوربانیانی تەقینەوەکەی بەندەری شەهید رەجایی ئاگادار بووینەوە.
دوجاریک وتیشی: هاوخەمی خۆمان لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیان، خەڵک و دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی دەردەبڕین و هیوای ساغ بوونەوە بۆ بریندارەکانیش دەخوازین.
شیاوی ئاماژەیە کە تەقینەوەکەی بەندەری شەهید ڕەجایی بەندەر عەباس تا ئێستا 750 بریندار و 14 کوژراوی لێکەوتووەتەوە و هێشتاش بەتواوەتی کۆنترۆڵ نەکراوە و زانیاری ورد لەسەر هۆکاری ڕووداوەکەش لەبەردەست نییە.

نەتەوەیەکگرتووەکان دوابەدوای ڕوودانی تەقینەوە گەورەکەی بەندەری شەهید ڕەجایی ، لەگەڵ خەڵک و دەوڵەتی ئیران هاوخەمی دەربڕی و سەرەخۆشی کرد.
News ID 54794
Your Comment