AP ١٤٠٣ جۆزەردان ١٩ ١٦:١٣

باقری لە کۆبوونەوەی دی هەشت:

ئاشتی و ئاسایش لە ڕۆژاوای ئاسیا تا کۆتایی هاتنی داگیرکاری نایێتە دی

ئاشتی و ئاسایش لە ڕۆژاوای ئاسیا تا کۆتایی هاتنی داگیرکاری نایێتە دی

سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوە وتی: ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەین ئاشتی، سەقامگیری و ئاسایشی تەواو و ڕاستەقینە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین تا کاتێک کە دوو پرسی نەهێشتنی تەواوی داگیرکاری و داماڵینی ئیسرائیل لە چەکی ئەتۆمی نایێتە دی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری کەنی سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاوکاری ئابووری هەشت وڵاتی لە حاڵی گەشە، سەبارەت بە دۆخی غەززە وتی: ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەین ئاشتی، سەقامگیری و ئاسایشی تەواو و راستەقینە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین تا دوو پرسی نەهێشتنی تەواوی داگیرکاری و داماڵینی ئیسرائیل لە چەکی ئەتۆمی ئیسرائیل نایێتە دی.

باقری لە لێدوانەکەیدا وتی: دوای هەشت مانگ هێرشی ئیسرائیل، هێشتا کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هیچ کردەوەیەک بەرانبەر ئەو جەنایەتە نانوێنن.

داخشتنی ڕێگاکانی پێوەندی ئابووری و سیاسی لەسەر ئیسرائیل و گەمارۆی نەوتی، وزە و کاڵا هەنگاوێکی پێویست و راست لە بەرانبەر هەوڵە دەستدرێژانەکانی ئەو ڕژێمە لە کوشتوبڕ و کاولکاری بەربڵاو لە کەرتی غەززەیە.

ناوبراو لە کۆتاییدا وتی پێم خۆشە پێشنیاری کردەیی بۆ لێکدانەوە لە ئەم کۆبوونەوە پێشکەش بکەم:

بەرنامەی پاڵپشتی ڕێکخراوی دی هەشت لە فەلەستین.

پاڵپشتی دی هەشت لە ئاوەدان کردنەوەی غەززە و ...

News ID 50493

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha