بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە فەلەستینییەکان ڕایانگەیاند: لە ئەنجامی ئەو تاوانە تۆقێنەرەی ڕژێمی زایۆنیستی لە ئۆردوگای نەسیرات ئەنجامیان داوا، دەیان کەس شەهید و بریندار بوون.
ئەم سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە لە کاتی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ئەم ئۆردوگایە ٢١٠ کەس شەهید بوون و ٤٠٠ کەسی دیکەش بریندار کراون.
سەرچاوە فەلەستینییەکان دیمەنی دەیان برینداریان بڵاوکردەوە کە زۆربەیان منداڵن.
شەقامەکانی ئۆردوگای نەسیرات پڕن لە بریندارەکان کە بە هۆی هێرشە دڕندەکانی سوپای زایۆنیستی بریندار بوون.
لە هەمان کاتدا وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند: ئێمە لەبەردەم کۆمەڵکوژییەکی ترسناکداین کە لە ئێستادا داگیرکەران لە ناوەندی غەززە ئەنجامی دەدەن.
سەرچاوە فەلەستینییەکان ڕایانگەیاند کە داگیرکەران بازاڕێکی قەرەباڵغیان بۆردومان کردووە.
Your Comment