بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناونووسی بەربژێرەکانی چواردەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران لە دواڕۆژی مۆڵەتی ناونووسینەکان لە کاتژمێر 8 ی بەیانییەوە لە ئەرکانی هەڵبژاردنەکانی وەزارەتی ناوخۆ دەستی پێکرد..
ئەلیاس نادران، نوێنەری پێشووی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بۆ ناونووسی لە چواردەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری خۆی گەیاندە ئەرکانی هەڵبژاردنەکان.
دەوترێت لەوانەیە هەندێک لە کەسەکان ئەمڕۆ بۆ ناونووسی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری دەچنە وەزارەتی ناوخۆ، لەوانە محەمەد باقر قاڵیباف، مێهرداد بەزرپاش، ئایەتوڵڵا ئەعرافی، موحسێن ڕەزایی، حەسەن ڕۆحانی، ئێسحاق جەهانگیری، سەعید محەمەد، ئەمیر حسێن قازی زادە هاشمی، داوود مەنزوور، موحسێن هاشمی، سۆلەت مورتەزەوی، مەهدی غەزەنفەری، محەمەد موخبێر، مستەفا پوور محەمەدی.
Your Comment