AP ١٤٠٣ جۆزەردان ١ ١٤:٥٣

نووسەر و لێکۆڵەری لوبنانی بۆ مێهر:

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ئەگەر دیپلۆمات نەبوایە بەدڵنیاییەوە فەرماندارێک لە ئاستی حاج قاسم دەبوو

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ئەگەر دیپلۆمات نەبوایە بەدڵنیاییەوە فەرماندارێک لە ئاستی حاج قاسم دەبوو

نووسەر و لێکۆڵەری لوبنانی لە گفتوگۆ لەگەڵ مێهر جەختی کرد: شەهید ئەمیر عەبدوڵڵاهیان دیپلۆماتێکی موجاهید و ماندوویی نەناس بوو و ئەگەر دیپلۆمات نەبوایە، بەدڵنیاییەو ەموجاهیدێکی هاوئاستی سەردار سولەیمانی دەبوو.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی بەشێوەی تایبەت لەسەر کەسایەتی شەهید حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان گفتوگۆیەکی لەگەڵ مامۆستا حسێن دیرانی نووسەر و لێکۆڵەری لوبنانی ئەنجام داوە کە لە خوارەوە دێت:

سەرەتا شەهادەتی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوە و شاندی هاوڕێیانی لە بەرەی بەرخۆدان سەرەخۆشی دەکەم. ئێوە چۆن لە ئەو هەواڵە ئاگادار بوونەوە و رەنگدانەوەی ئەو هەواڵە لە شوێنە دەوڵەتی و سیاسی و خەڵکییەکانی لوبنان چۆن بوو؟

منیش بەش بەحاڵی خۆم ئەو ڕووداوە گەورە لە ڕێبەر، دەوڵەت و گەلی ئێران سەرەخۆشی دەکەم. ئەو ڕووداوە تاڵە هەموومان شۆک کرد.

لە ئاستی فەرمیدا پەیامی سەرەخۆشی دەوڵەتی لوبنان و بەرەی بەرخۆدان بۆ دەوڵەتی ئێران نێردرا. ئێمەش لە ئۆسترالیا لەگەڵ پارت و کەسایەتییە سیاسییەکان نیگەرانی قووڵی خۆمان ئاراستەی باڵوێزخانەی ئێران کرد و لە ڕۆژی هەینی لە ئەو بارەوە ڕێوڕەسمی ماتەمینی لە شاری سیدنی بەڕێوە دەچێت.

ئێوە لەگەڵ شەهید حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان دیدارتان هەبووە، لە ئەو بارەوە قسەمان بۆ بکەن و بڵێن کە دیدارەکانتان چۆن بوو و کەسایەتی ئەو شەهیدە چۆن لێک دەدەنەوە؟

بە بڕوای من و ئەو جۆرە کە من دەمناسی ، ئەگەر نەبوایە دیپلۆمات بە دڵنیاییەوە شۆڕشگێڕێکی لە ئاستی شەهید قاسم سولەیمانی دەبوو و هەموو بەرەکانی بەرخۆدان لە لوبنان، سووریا، عێڕاق و یەمەن و فەلەستین دەیانناسی. ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەززە و کۆمەڵکوژی لە ئەو وڵاتە هەموو هەوڵ و وزەی خۆی دەخستە گەڕ. ئاڵبەت ئە وڕوانگە بە شەهادەتی ئەو کۆتایی نایەت و درێژەی دەبێت.

زۆر کەس نازناوی پیاوی ماندوویی نەناسیان داوەتە شەهید ئەمیر عەبدوڵڵاهیان. ئەو زۆر چالاک بوو و لە پێوەندی ناوچەیی و نێودەوڵەتی هەوڵی زۆری دەدا. ڕای ئێوە لە ئەو بارەوە چییە؟

ئەو نازناوەی شیاوی ئەو بوو. کەسێک کە ژیانی دیپلۆماتیکی دەڕوانی، دەبینی لە یەک ڕۆژدا چەند سەفەری لە درێژەی بەرژەوەندی گەل و وڵاتەکەی دەچوو. ئەو وزە و سەبر و بوێرییەکی تایبەتی هەبوو و ئێستا شەهید بووە کە شەهادەت ئارەزووی ئەو بوو.

بەڕێز ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هەڵوێستی هەستیار و یەکلایی سەبارەت بە بەرخۆدان بە گشتی و پرسی فەلەستین بەتایبەت هەبوو، ڕای ئێوە لە ئەو بارەوە چییە؟

بە بڕوای من و ئەو جۆرە کە من دەمناسی ، ئەگەر نەبوایە دیپلۆمات بە دڵنیاییەوە شۆڕشگێڕێکی لە ئاستی شەهید قاسم سولەیمانی دەبوو و هەموو بەرەکانی بەرخۆدان لە لوبنان، سووریا، عێڕاق و یەمەن و فەلەستین دەیانناسی. ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەززە و کۆمەڵکوژی لە ئەو وڵاتە هەموو هەوڵ و وزەی خۆی دەخستە گەڕ. ئاڵبەت ئە وڕوانگە بە شەهادەتی ئەو کۆتایی نایەت و درێژەی دەبێت.

News ID 50276

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha