بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەدواداچوونەکانی پەیامنێری مێهر ئاماژە بەوە دەکەن کە چەند خولەکێک لەمەوبەر کۆپتەری هەڵگری سەرۆک کۆمار بە هۆی کەشوهەوای تەم و مژ لە ناوچەی باکووری ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات لەسەر زەوی نیشتووەتەوە .
هەواڵدەریی ئەلجەزیرە نووسی: فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی تورکیا توانیویەتی هەڵمی هەستاوە لە لاشەی کۆپتەرەکە بدۆزێتەوە.
ئەلجەزیرە نووسی: فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بە ناوی ئاکینجی سەرچاوەیەکی گەرمای دۆزییەوە کە پێدەچێت پاشماوەی ئەو کۆپتەرە بێت کە سەرۆک کۆماری ئێرانی هەڵگرتبوو.
هێشتا سەرچاوەکانی هەواڵی ئێران ئەم هەواڵەیان پشت ڕاست نەکردۆتەوە.
جێگری جێبەجێکاری سەرۆک کۆماری ئێران وتی: پەیوەندی بە دوو کەسەوە کراوە کە لەناو کۆپتەرەکەدا بوون و پێدەچێت ڕووداوەکە قورس نەبووبێت.
مەنسووری ڕایگەیاند کە لەڕێگەی وەزارەتی پەیوەندییەکانەوە شوێنی ڕووداوەکە دیاری کراوە.
ڕاشیگەیاند: دەستگەیشتن بە شوێنی ڕووداوەکە دژوارە و خراپی کەش و هەواش سەرباری دژواریەکەیە.
موحسێن مەنسووری زیادی کرد: ڕووداوەکە زۆر قورس نەبووە، ٢ لەو کەسانەی لە کۆپتەرەکەی سەرۆکدا بوون پەیوەندییان پێوە کراوە؛ کارەکان دابەش بوون و گروپەکانی فریاگوزاری چوونە ناوچەکە.
وتیشی: ئێمە بەدواداچوون دەکەین و گەیشتووینەتە مەودای دوو کیلۆمەتر لە ڕووداوەکەوە. هیوادارم مزگێنی خۆش بگات بە خەڵک.
فەرمانی یارمەتی گەیاندنی سەرکردەی هێزە چەکدارەکان
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان دوای ڕووداوی کۆپتەرەکەی سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند: پێویستە هەموو ئاسانکاری و کەرەستە و تواناکانی هێزە چەکدارەکان بۆ فریاگوزاری بەکاربهێنرێن.
هیچ هەواڵێکی نوێ نییە
وتەبێژی حکومەت ئەوەشی خستەڕوو: مافی خەڵک و ڕاگەیاندنەکانە ئاگاداری دوایین هەواڵ بن سەبارەت بە ڕووداوی کۆپتەرەکەی سەرۆک کۆمار، بەڵام بەپێی تۆپۆگرافی دژواری شوێنی ڕووداوەکە و بارودۆخی کەشوهەوا، "هیچ" زانیاری و هەواڵێکی نوێ نییە تا ئێستا.
وەزیری ناوخۆی ئێران کەمێک پێش ئێستا ڕایگەیاند کە خراپی دۆخی کەش و هەوا ڕێگا نادات هێزەکانی فریاکەوتن بگەنە شوێنی رووداوەکە.
ڕاشیگەیاند: ئەو کۆپتەرەی هەڵگری سەرۆک کۆماری ئێرانە بە هۆی کەشی خراپ ناچار بووە بنیشێتەوە.
دەوترێت پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، ئایەتوڵڵا ئالهاشم و ئەمیر عەبدوڵڵاهیانیش لە کۆپتەرەکەدا کە سەرۆککۆماری هەڵگرتبوو، ئامادەبوون.
لەمبارەیەوە وەزیری ناوخۆ ڕایگەیاند: کۆپتەرەکەی سەرۆک کۆمار نیشتنەوەی سەختی هەبوو.
16 تیمی فریاگوزاری چوونەتە ناوچەکە و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان خەریکی گەڕانە.
ئاماژەی بەوەشکرد: "تیمی فریاگوزاری جیاواز بەرەو ناوچەکە ڕۆیشتوون، بەڵام بەهۆی تەم و مژ و خراپی کەشوهەوا، ڕەنگە کاتێکی زۆر پێویست بێت بۆ گەیشتن بە ناوچەکە، کارەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە، تیمەکانی فریاگوزاری کارەکان ئەنجام دەدەن، هیوادارین بگەنە ناوچەی شوێنی ڕووداوەکە بە خێرایی.
وەزیری ناوخۆ وتیشی: ماوەیەکە پەیوەندیمان لەگەڵ هاوەڵەکانمان هەیە، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ناوچەکە ئاڵۆزە و ئەستەمە پەیوەندی دروست بکرێت، هیوادارین تیمەکانی فریاگوزاری زووتر بگەنە ناوچەی ڕووداوەکە .
خەڵک لە هەموو وڵات و بە تایبەت لە بارەگا پیرۆزەکانی ناو ئێران بۆ نزا کردن کۆبوونەتەوە و نزا بۆ تەندروستی سەرۆک کۆماری ئێران و وەزیری دەرەوە دەکەن.
Your Comment