AP ١٤٠٣ گوڵان ٢٤ ١٣:٠٢

جێگری پارێزگاری کوردستان ڕایگەیاند:

پێشانگای هەمیشەیی بەرهەمەکانی پارێزگای کوردستان لە هەرێم دەکرێتەوە

پێشانگای هەمیشەیی بەرهەمەکانی پارێزگای کوردستان لە هەرێم دەکرێتەوە

جێگری هاوئاهەنگی کاروباری ئابووری پارێزگاری کوردستان بە وتنی ئەوەی کە پێشانگای هەمیشەیی بەرهەمەکانی کوردستان لە هەرێم دەکرێتەوە، وتی: هیوادارین بتوانین بە کردنەوە و جێگیر کردنی ئەو پێشانگا بەشێک لە کێشە ئابوورییەکانی بەرهەمەکانی پارێزگا چارەسەر بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی نووری لە یەکەم کۆبوونەوەی فەرمی بەدی هێنانی دروشمی ئەمساڵ کە بە بەشداری کۆمەڵێک لە بەرپرسانی پارێزگا بەڕێوە چوو، وتی: لە ئەمساڵدا ئامانجمان بەرز کردنەوەی ئاستی سەرمایەدانەری لە پارێزگایە.

ناوبراو وتیشی: لە درێژەی تۆکمە کردنەوەی ئابووری پارێزگا، یەکەم کومیتەی هاوبەشی ئابووری ئێران و هەرێم پێک هاتووە و نۆی خەرمانان لە سنە میوانداری پارێزگاری سلێمانی دەبین.

نووری بە جەخت لەسەر ئەوەی کە یەکێک لە پرسە هاوبەشەکان، کردنەوەی پێشانگای هەمیشەیی بەرهەمەکانی کوردستان لە هەرێم دەبێت، وتی: هیوادارین بتوانین بە جێگیر کردنی ئەو پێشانگا بەشێک لە کێشە ئابوورییەکان لە بواری بەرهەمی پارێزگا چارەسەر بکەین.

News ID 50155

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha