بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کوردپرێس نووسی: دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ژاپۆنی ماینیچی لە ڕاپۆرتێکی خۆیدا لە هەڵوێستی حکومەتی ژاپۆن هەمبەر چوونی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە، لە هەڵوێستی توندی حکومەت و تەنانەت هاووڵاتیان لەهەندێک ناوچەکان کە کۆچبەرانی کوردی تێدا نیشتەجێیە، هەواڵی دا.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، نزیک بە 2000 کۆچبەری کوردی تورکیا لە ژاپۆن نیشتەجێن بەڵام تەنیا دوو کەسیان توانیویانە مۆڵەتی نیشتەجێ بوون و هاووڵاتی ئەو و:اتە وەربگرن.
شیاوی ئاماژەیە کە لەم مانگانەی دواییدا کۆچبەرانی کورد لە ژاپۆن زەختیان لەسەر بووە و تەنانەت هەندێکیان هەڕەشەی گیانیان لێ کراوە و حکومەتیش هەوڵی جیدی بۆ پارێزوانی لێیانی نەداوە.
Your Comment