AP ١٤٠٣ گوڵان ١٩ ٠٧:٢٢

سەفەرێکی گرینگ لە دۆخێکی هەستیار؛

ئاسۆی نوێ لە پێوەندی تاران و هەولێر/ بارزانی بە دەستی پڕ گەڕایەوە

ئاسۆی نوێ لە پێوەندی تاران و هەولێر/ بارزانی بە دەستی پڕ گەڕایەوە

سەفەری سێ ڕۆژەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و لە کەسایەتییە بەرچاو و جێ متمانەکانی ڕەوتە سیاسییەکانی هەرێم بۆ ئێران، نیشاندەری بەرچاوگەیەکی نوێ لە بەردەم پێوەندی و هاوکاری نێوان تاران و هەولێرە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر،بەشی نێودەوڵەتی- ئارمان نەسروڵاهی: لە ماوەی دوو ساڵی دواییدا پێوەندی تاران و هەولێر تا ڕادەیەک سارد بووبوو و ڕووداوەکانی ناوچەکە بووبووە هۆی ساردی پێوەندی نێوان دوولایەنەکە کە ئەم جارە بە سەفەری سێ ڕۆژەی نێچیرڤان بۆ تاران و دیدار لەگەڵ ڕێبەری ئێران، سەرۆک کۆمار و دیکەی بەرپرسانی باڵای دەسەڵات، پێش بینی دەکرێت کە پێوەندی دوولایەنەکە بچێتە نێو کەشێکی نوێیەوە و باشتر ببێت و هەر بۆیە ئەو پێوەندییە دەتوانێت لە درێژەی تۆکمە کردنەوەی ئاسایش لە ناوچەکە لێکەوتە و دەستکەوتی گرینگی بەدواوە بێت.

نێچیرڤان بارزانی کە لە درێژەی بیست ساڵی دواییدا لە پۆستی جیاوازی سیاسی بەردەوام ڕێگای گفتوگۆ لەگەڵ دراوسێکان لەوانە ئێرانی گرتووەتە پێش، دوای سەفەر بۆ بەغدا و هەروەها دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا هاتە ئێران تا پێوەندی و هاوکاری نزیکترین دۆستی کوردی عێراق تۆکمە بکاتەوە.

سەفەری بارزانی لە دۆخی تایبەتی ناوچەیی بەتایبەتی پرسی ناوخۆیی هەرێم و هەروەها کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەندی، لێکەوتەی ئەرێنیی بۆ عێراق لەوانە هەرێم دەبێت و بێ گومان بەرپرسانی حکومەتی ناوەندیش گۆڕانکارییەکانی ئەو سەفەرە و دیدارەکانی سەرۆکی هەرێم بە شێوەی جیدی شوێنگیری دەکەن.

ڕوانینێک بە پێشینەی مێژوویی پێوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ کوردەکانی عێراق نیشانی دەدات کە ئێران بەردەوام باشترین دۆست بۆ کوردی عێراق بووە و لە ئاستی جیاوازدا لەوانە ڕووداوەکانی چەند دەیەی دواییدا باشترین هاوڕێ و گیان پەنا بۆ ئەوان بووە و لە ئەم ڕووداوانەدا هیچ یارمەتییەکیان درێغ نەکردووە.

پاڵپشتییەکانی ئێران لە کوردی عێڕاق تا شوێنێکە کە نێچیرڤان بارزانی لە دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێرانیش ئاماژەی پێدا و وتی: بناغەی عێراقی نوێ و پەیوەندییەکانی ئەمڕۆی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان دەرئەنجامی هاوکارییە دڵخۆشکەرەکانی ئێران و عێراقە. و هەربۆیە ئێران تەنیا دراوسێ نییە بۆ ئێمە. ئەگەر شۆڕشی ئیسلامی و کۆماری ئیسلامی نەبوایە، نەدەزانرا چارەنووسی ئەمڕۆی بزووتنەوەی کورد چی دەبێت. ڕێزگرتن لەم هاوکاریانە هێڵێکی سوورە کە هەرگیز نایبڕین.

جەختی بارزانی لەسەر گرینگایەتی پێوەندی تاران و هەولێر و تاران و بەغدا نیشاندەری پێگەی ئێران لە گۆڕانکارییە ناوچەییەکانە، بابەتێک کە هەر هەرچەندە وڵاتانی ڕۆژاوایی بەدوای دروست کردنی کێشەن بەڵام سەرەڕای هەموو پیلانەکان، ئەو پێگەیە نەک هەر کەم نەبووەتەوە کە بەهۆی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە زیادی کردووە و ئاسایش لە عێڕاق بە بێ بەشداری و بوونی ئێران کارێکی نامومکینە.

جودا لە پرسی مێژوویی، ئێستا ئێران یەکێک لە گرینگترین هاوبەشە بازرگانییەکانی هەرێمە و بوونی چەندین سنووری فەرمی لە تەمرچینەوە بگرە تا باشماخ و پەرویزخان، نیشاندەری ئەو گرینگایەتی و ئاستی باڵای ئاڵوگۆڕی کاڵا و خزمەتگوزاری تەکنیکی و ئەندازیارییە و هەر بۆیە پێوەندی و هاوکاری ئێران لەگەڵ هەرێم دەتوانێت بەستێنی گەشەی چالاکی بازرگانی نێوان دوولایەنەش خۆش دەکات.

لە درێژایی چەند ساڵی دواییدا لە پاڵ چالاکی بازرگانی لە بواری خزمەتگوزاری و ئەندازیاری، سەرەندان بە پرسی زانستی و تەندروستیش سەرەنجی پێدراوە و بە پێ ژیرخانەکان لە پارێزگاکانی کرماشان و کوردستان، دانیشتووانی هەرێم بەشێک لە پێداویستییە تەندروسییەکان و پەروەردەی باڵای خۆیی لە پارێزگا سنوورییەکانی ئێران وەردەگرن و یەکێک لە ئامانجە گرینگەکانی ئەو سەفەرە تۆکمە کردنەوەی ئەو پێوەندییە لە داهاتوودا دێتە ئەژمار.

لە بواری پرسی ناوخۆیی هەرێمیش سەفەری نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران چەند پەیامی گرینگی هەیە، بە شێوەیەک کە بە پێ کێشەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان سەبارەت بە بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە هەرێم لەگەڵ حکومەتی ناوەندی، ئەو سەفەرە دەتوانێت لە درێژەی ڕاکێشانی ڕای ئێران بۆ ڕێکخستن و چارەسەر کردنی ئەو کێشەگەلە و چارەسەریان کاریگەر بێت، بابەتێک کە لە یەک دوو ڕۆژی دواییدا چەندین جار لەلایەن مێدیا خۆجەییە کوردزمانەکانەوە لە هەرێم لەسەری باس کراوە.

لە پاڵ هەموو ئەو بابەتانە ئەبێ ئاماژە بدەینە سەر پرسی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان ئێران و عێڕاقیش ، پرسێک کە وادیارە لە دیداری دەرۆکی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی لەسەری باس کراوە و بە پێ ڕاگەیاندنی مێدیاکان، سەرۆک کۆمار و بەرپرسانی دیکەش داوای بەشداری چالاکی هەرێم لە ئەو ڕێککەوتنەن.

بێ گومان نێچیرڤان بارزانی بە دەستی پڕەوە دەچێتەوە هەرێم و تاران و هەولێریش لە ڕۆژان و مانگەکانی داهاتوودا وەرزێکی نوێ لە پێوەندی و هاوکارییەکان ئەزموون دەکەن و هەر وەک ڕەئیسی لە کۆبوونەوە لەگەڵ بارزانی ڕایگەیاند: ئێران لەمپەرێکی بۆ پەرەپێدان بە هاوکاری ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ هەرێم نییە.

News ID 50088

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha