AP ١٤٠٣ گوڵان ٥ ١٧:١٧

پارێزگاری کوردستان هەواڵی دا؛

شەقامێکی سنە بە ناوی گەنجێکی فیداکارەوە دەکرێت

شەقامێکی سنە بە ناوی گەنجێکی فیداکارەوە دەکرێت

پارێزگاری کوردستان وتی: یەکێک لە شەقامەکانی سنە بە ناوی ئارمان بەنەفشی گەنجی فیداکاری سنەییەوە دەکرێت کە گیانی خۆی بۆ ڕزگار کردنی چوار کەس لەدەست دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کووشا شەوی سێشەممە لەگەڵ جێگری گەشەی سەرچاوە مرۆڤییەکان و فەرمانداری سنە سەردانی ماڵی خوالێخۆشبوو ئارمان بەنەفشی گەنجی 36 ساڵانی سنەییان کرد کە دوای ڕزگار کردنی چوار کەس لە بیرێکی ئاودا بەداخەوە خۆی گیانی لەدەست دا.

پارێزگاری کوردستان لە ئەو دیدارەدا کۆچی دوایی و سەربەرزانەی ئەو گەنجە سنەییەی لە بنەماڵەکەی و بەتایبەت دایکی سەرەخۆشی کرد و وەکوو قارەمانێک ناوی لێبرد.

لە درێژەدا وتیشی کە ئێمە وەکوو نمانەیەک چاو لە ئارمان دەکەین بۆ نەوەی داهاتوو و هەر بۆیە بە هاوئاهەنگی شۆرای شار و شارەوانی، یەکێک لە گۆڕەپانەکان یان شەقامەکانی شاری سنە بە ناوی ئەو گەنجە گیانفیدا ناودێر دەکەین.

News ID 49931

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha