بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا گەیشتە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا و یەکەم دیدار و کۆبوونەوەى لەگەڵ د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆمارى عێراقدا دەبێت.
دواى کۆتاییهاتنى کۆبونەوەکەى لەگەڵ سەرۆک کۆمارى عێراق، ئەردۆغان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانى عێراق کۆدەبێتەوە، بەپێى کارنامەى سەردانەکەى کۆبونەوەکە زیاتر لە دوو کاتژمێر دەخایەنێت.
دواى کۆتاییهاتنى کۆبونەوەکەیان، هەریەک لە سەرۆک کۆمارى تورکیا و سەرۆک وەزیرانى عێراق کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسی ئەنجام دەدەن.
Your Comment