AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ١٥ ١٠:١٥

کۆکردنەوەی 1000 گرتەی ڤیدیۆیی لە تاوانەکانی هێزەکانی جۆلانی

کۆکردنەوەی 1000 گرتەی ڤیدیۆیی لە تاوانەکانی هێزەکانی جۆلانی

سەرچاوە ئاگادارەکان لە ڕێکخستنی کەمپەینێکی بەربڵاو بۆ کۆ کردنەوەی بەڵگە لە جەنایەتی تیرۆریستەکانی سەر بە جۆلانی هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە کەمپەینێکیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ کۆ کردنەوەی بەڵگە لە جەنایەتی تیرۆریستیەکانی سەر بە ئەبو محەمەد جۆلانی لە سووریا ڕێکخستووە تا بەستێن بۆ دادگایی کردن لە ئاستی نێودەوڵەتی خۆش بکەن.

ئەو سەرچاوەگەلە زیادیان کرد کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا داواکارییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تۆمار و پاراستنی گرتە ڤیدیۆییەکانی ساڵانی ڕابردوو لە جەنایەتەکانی گرووپی جۆلانی لە ناوچە جیاجیاکانی سووریا لەوانە کوشتوبڕ، ڕفاندنی هاووڵاتیان و ئیعدامەکان زیادی کردووە.

ئەوان دەڵێن: بە دەسپێکی ئەو کەمپەینە، لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە هەزار گرتەی ڤیدیۆیی کۆ کراوەتەوە. خاڵی جێگای سەرەنج ئەوەیە کە کەسانێک ئەمڕۆ لە سووریا دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە لە ئەو گفتە ڤیدیۆییانەدا خەریکی ئەنجامی جەنایەتن.



News ID 53844

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha