بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
هاكان فیدان لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەدهوحە لەگەڵ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی سەرۆک وەزیرانو وەزیری دەرەوەی قەتەر وتی:"هیوادارین ترامپ بڕیارێک بدات کە کۆتایی بەم هەڵە بەردەوامەی ناوچەکە بهێنێت".
بەقسەی وەزیری دەرەوەی تورکیا، یەکینەکانی پاراستنی گەل توانای بەرەنگاربونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشیان نییە، بەڵکوو ڕۆڵیان سنووردارە بەهێشتنەوەی دیلەکانی ئەو ڕێکخراوە لەزیندانەکاندا.
ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا، عێراق، سووریاو ئوردن گفتوگۆی سەرەتاییان لەسەر ڕووبەڕوبوونەوەی داعش ئەنجامداوە.
تورکیا زۆر دەمێکە داوا لەویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەکات دەستبەرداری پشتیوانیکردنی کورد بێت لە سووریا.
هەروەک بەشێوەیەکی بەردەوامیش لەڕێگهی گرووپە چەکدارییە سوورییەکانی سەر بەخۆی پەلاماری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان دەداتو لەڕێگهی هێرشی ئاسمانیشەوە ژێرخانی ئابوریی ناوچەکە وێران دەکات.
Your Comment