AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ١٤ ١٧:٥٢

نوێنەری حەماس لە تاران: حەماس ئیدارەی غەزەی پاوان نەکردووە

نوێنەری حەماس لە تاران: حەماس ئیدارەی غەزەی پاوان نەکردووە

نوێنەری بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین(حەماس) لە تاران وتی: حەماس هیچکات نەیوەیستووە ئیدارەی غەزە بۆ خۆی پاوان بکات، بەڵکوو خوازیاری ئیدارەی غەزە بەبێ کشانەوە لە ڕەوتی بەرخۆدان، لە لایەن گەلی فەلەستینەوەیە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: ناسر ئەبوو شەریف نوێنەری نوێنەری بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین(حەماس) لە تاران لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر سەبارەت بە هەلومەرجی ڕێککەوتنی ئاگربڕ، ڕایگەیاند: بەرخۆدانی فەلەستین هەر لە سەرەتای شەڕی غەزە پێداگربوو لە پاشەکشێی هێزەکانی زایۆنی وەک مەرجی بنەڕەتی و یەکەمی ڕێککەوتن و ئاڵوگۆڕیی ئەسیران وەک مەرجی دووەم. کەچی نتانیاهۆ ملی بەم مەرجانە نەدەدا پێی وابوو دەتوانێ بەرخۆدان بە یەکجاری لەناو ببات. بەلام پاش تێپەڕینی 470 ڕۆژە جگە لە جەنایەتی جەنگی هیچ دەسکەوتێکی تر لە غەزەدا نەبوو. بۆیە لە نێوان دوو بژێرەدا مابۆوە و ئەو ناچار بوو بژێرەی خراپ واتە ئاگربڕ هەڵبژێرێت.

ناوبراو سەبارەت بە داهاتووی غەزە و شێوەی ئیدارەی ئەو کەرتە پاش جێبەجێ‌کرانی ئاگربڕ وتی: لەوبارەیەوە دەبێ خەڵکی غەزە بڕیار بدەن و ئەمە پرسێکی فەلەستینییە و کەس بۆی نییە لە دەرەوەی غەزە بەسەر غەزەدا حکوومەت بکات. دیارە حەماس هەرگیز نەیویستووە ئیدارەی غەزە بۆ خۆی پاوان بکات، بەڵکوو خوازیاری ئیدارەی غەزە بەبێ کشانەوە لە ڕەوتی بەرخۆدان، لە لایەن گەلی فەلەستینەوەیە. هەڵبەت لەمناوە پێکهاتەی خۆسەری فەلەستین بە گوشاری ڕۆژئاوایی و نێودەوڵەتی خوازیاری ئیدارەی غەزە لە لایەن حەماسی ورووژاندووە. بەلام ئێمە لەو باوەرەین کە تێکنۆکراتانێکی تر لە ڕێکخراوە مەدەنی و خێرخوازی و سەندیکاییەکان دەتوانن ئیدارەی ئەو کەرتە لە ئەستۆ بگرن و حەماس وەک بەرخۆدان یارمەتیان دەدا و بەو کارە ڕازییە.

ئەبوو شەریف لەبارەی داهاتووی کەرتی ڕۆژئاوایی و ئەگەری هێرشی زایۆنییەکان بۆ ئەو کەرتەش ڕوونی کردەوە: شەڕی ڕاستەقینە نەک لە غەزە، بەڵکوو لە کەرتی ڕۆژئاواییە و ترامپ لە خولی یەکەمی سەرۆک کۆماریی گەڵاڵەی "گرێبەستی سەدە"ی هێنایە گۆڕێ کە بڕگەیەکی تەڤڵ‌دانی قودس و شارۆچکە داگیرکراوەکان بە ڕژیمی زایۆنی بوو. بەڵام ئەوڕۆکە گەڵاڵەیەکی تری خستۆتە ڕوو کە بریتییە لە تەڤڵ‌دانی بەشێکی زۆری کەرتی ڕۆژئاوایی و شارۆچکە زایۆنی‌نشینەکان و ناوچەی جیم و... بەو ڕژیمە. بۆیە پێدەچێ لە داهاتوودا شایەتی بەرەوڕووبوونەوەیەکی گەورە لە نێوان فەلەستینییەکان و ڕژیمی زایۆنی بین.

نوێنەری حەماس لە تاران لە کۆتاییدا سەبارەت بە کاریگەریی هاتنەسەرکاری ترامپ لە سەر پرسی فەلەستین جەختی کرد: ترامپ کەسێکە بۆ پێشبینی نابێت و بەوەشەوە ئاخرسەر تەسلیمی دامودەزگا نێودەوڵەتییەکان دەبێت. دیارە کاتی ترامپ گوشاری خستە سەر وڵاتانی عەرەبی بۆ ئاسایی‌کردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕژیمی زایۆنی لە قەوارەی "ئاشتی ئیبراهیمی"، گەردەلوولی ئەقسای بەدواوە بوو کە لە ئەنجامی گوشارەکان بۆ سەر خەڵکی فەلەستین سەری هەڵدا. واتە هەولەکانی ئەو بۆ سڕینەوەی گەلی فەلەستین و ئامانجەکانیان، بوو بە هۆی تەقینەوەیەک و ئەگەر گوشاری تریشی بەدوادا بێت، بێ‌گومان تەقینەوەی ئەمجارەمان نەک تەنیا فەلەستین، بەڵکوو هەموو جیهانی عەرەب و تەنانەت ئۆردۆنیش تێوە دەگلێنێت.

News ID 53837

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha