AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ١٥ ١٢:٣٦

ناسینەوەی شێرپەنجە بە ژیری دەستکرد لە سەرتاسەری ئێران

ناسینەوەی شێرپەنجە بە ژیری دەستکرد لە سەرتاسەری ئێران

بەرپرسی ناوەندی تەکنۆلۆژیای پزیشکی و تەندروستی لە بەرنامەڕێزییەکان بۆ جێبەجێ کردی گەڵاڵەی ناسینەوەی شێرپەنجە بە ژیری دەستکرد لە وڵات و هەروەها ئامادە کردنی ئێران ب تەکنۆلۆژیای نوێی پزیشکی وەکوو خانە و ژێن دەرمانی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر مستەفا قانعی بەرپرسی تەکنۆلۆژیای پزیشکی و تەندروستی ئاماژەی دایە سەر هەوڵەکان بۆ گۆڕینی ئێران بە یەکێک لە وڵاتانی پێشەنگ لە بواری پزیشکی نوی لەوانە خانەدەرمانی و ڤایرۆس دەرمانی و هەروەها گرینگایەتی ئامادە کردنی وڵات بۆ چوون بۆ نێو دنیای پزیشکی نوێ لە دەیەکانی داهاتوو.

ناوبراو راشیگەیاند: ژێرخانەکان بۆ وەبەرهێنانی دەرمانی دژە شێرپەنجە کە لە ساڵانی دوایی پێک هاتووە دەتوانێت سەرجەم ناوچەکە پاڵپشتی بلات و دەرمانی هەموو ناوچەکە دابین بکات.

دکتۆر قانعی وتیشی : لە بواری دەرمانی شێرپەنجەی خوێن و شێرپەنجەی سی پێشکەوتنی بەرچاومان بەدەست هێناوە و هەروەها لە بواری بەرهەمهێنانی دەرمانی ژینەوەری لە پلەی چواری ئاسیاداین.

News ID 53845

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha