بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف جێگری ستراتژیکی سەرۆک کۆمار لە ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لە سیاسەتنامەی "ستراتژیکیی یەکڕیزی بۆ دابینکردنی ئاسایشی نیشتمانی بەپێی هەڵوێستی مێژوویی هەمبەر بە پرسە ئەمنییەکانی نەتەوەیی ئێران"، وتی: ئیسرائیل بەهایەکی زۆری بە شەڕی ڕیوایەتەکان داوە و لە ڕیوایەتی خۆیاندا ئێرانیان بە دوژمن و هەڕەشەیەکی جیهانی ناساندووە کە تا چێکردنی بۆمبی ئەتۆم تەنیا شەش مانگ مەودای هەیە، بەڵکوو لەو ڕێگەوە بتوانن لەگەڵ عەرەبەکان ئاشتەوایی بکەن.
ناوبراو بە ئاماژە بە ڕیوایەتی ئیسرائیل سەبارەت بە لاوازیی پەدافەندی و بەرەرووبوونەوە ئێران لەگەڵ هەلومەرجێکی دژوار و لاواز، جەختی کرد: ئەگەر مووشەکەکانی ئێران شار و ناوەندگەلی جەماوەری ئیسرائیلی پێکابا، ئەوسا بە توانای مووشەکی ئێرانی دەزانی.
وتیشی: هەندێک لایان وایە کە دەبێ بە بەڵێنی ڕاستگۆی 3 وەڵامی پاگەندەکانی ئیسرائیل بدرێتەوە، کەچی من لام وایە ەئو کارە دەبێتە هۆی تۆکمەبوونی ڕیوایەتەکەی ئیسرائیل و زایۆنییەکان بەو کارە شەڕی فەلەستین دەکەن بە شەڕی ئێران و زایۆنی. کەواتە باشتر وایە بنەمای ئەمنیمان بە ئابووری و تەکنۆلۆژیا و توانستەکانی تر و هەروەها بە دیپلۆماسی تۆکمە بکەین.
Your Comment