حەسەن هانیزادە، شارەزای کاروباری سیاسی لە دیمانە لەگەڵ مێهر، ڕایگەیاند،
توانای دەربازبوونی ئێران لە قەیرانە هەناسەبڕکان، یەکێکە لەو شتانەی کە وڵاتەکەمانی خستۆتە بەرچاوی جیهان و دوژمنانی کۆماری ئیسلامیش هەمیشە لە هەوڵی دروستکردنی جۆرێک لە کەلێن لە نێوان حکومەت و خەڵکی وڵاتن.
وەیشی: لە سەرانسەری جیهاندا 260 تۆڕی سەتەلایت و ڕاگەیاندن چالاکیان هەیە بۆ دژایەتی ئێران.
لەم پێوەندییەدا هانیزادە زیادی کرد: ئەمریکا و زایۆنیستەکان زۆرترین خەرجی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەژموونی کۆماری ئیسلامی ئێران تەرخان دەکەن، بە ئاماری چەند ملیار دۆلاری ئەمریکییەکان و لۆبی زایۆنیستەکان بۆ دروستکردنی بزووتنەوەیەک لە دژی ئێران کار دەکەن.
Your Comment