بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار محمەد مارانی لە کۆنفڕانسی هاوبەشی دەزگاکانی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر وتی: سوپا، چاودێری ئاسایش لە هوموو بوارەکان دەکات، لە بابەتەکانی وەک هاووڵاتی بیانی،قاچاخ، دژە شۆڕش و گرووپە تیرۆریستەکان کە لەو دیو سنوورەوە چالاکیان هەیە،بە هاوکاری دیکەی دەزگا پەیوەندیدارەکان لە ئاستی ناوچەکەدا بەرەنگاربوونەوەمان هەیە.
زیادی کرد: لە ئاستی ناوچەدا بەرەنگاربوونەوەمان بوو و سەرکەوتنیسمان وەدەست هێنا،بابەتی بەرەنگاریی لەگەڵ گرووپە دژە شۆڕشەکان کە دەیانەوێت لە سنوورە ڕۆژهەڵاتییەکانەوە بێنە ناو ئێران و نا ئەمنی دروست بکەن، لە گرینگترین بابەتەکانە .
وتیشی: لەمساڵدا ۳ تا ۴ گرووپمان لە ناو برد کە یەکێکیان بە سەرپەرەشتی ئەمانوڵڵا ڕەئیسی بوو و پەیوەندی بە گرووپی فورقانەوە بوو. ئەم گرووپە دەیەویست لە سنوورەاکن و شارە سنوورییەکاندا کاری تیرۆریستی بکات و نێزیک بە ۱۵۰ کیلۆ مادەی تەقەمەنیان لێ دۆزرایەوە.
مارانی وتی: لە کۆتایی مانگی ەمەزان بە هاوکاری هێزی ئینتزامی ۴ کەس لەم گرووپە کوژاران و ئەمانوڵڵا رەئیس لەگەڵ ژمارەیەک دەستوپەیوەندی دیکەدا کە گرووپێکی ۹ کەسی بوون دەستگیر کران.
فەرماندەی بڕیارگەی قودسی هێزی زەوینیی سوپای پاسداران وتی: ئەمڕۆ بابەتی کۆنتڕۆڵی سنوورەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە هۆشیارییەوە پێوشوێنگری دەکرێت بە تایبەتی ئەوەی کە ئاگادارین دەزگا هەواڵگرییەکانی عەرەبستان و ڕۆژاوا دەیانەوێت سنوورە ڕۆژهەڵاتییەکانی ئێران نائەمن بکەن.
Your Comment