بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزی بەرگری ئاسمانی ئەرتەشی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 29 ی خاکەلێوە هاوکات لەگەڵ ڕۆژی ئەرتەش، جیهازات و دەستکەوتە نوێیەکانی خۆیی لە بواری ڕاداری، دۆزینەوە، سیستەمی درۆنی، جەنگال ، جۆرەکانی مووشەک و کۆنترۆڵی فەرماندەیی نمایش کرد.
سیستەمی تێکەڵاوی چاوەدێری، ڕاداری دۆزینەوە، ئانتێنی ئەلبۆرز، سیستەمی فەرماندەی و کۆنترۆڵی فەکور، سیستەمی مەجید 2، سیستەمی مووشەکی نەواب، ئۆتۆمبێلی پێوەندی سیستەمی ئێس 300، سەکۆی هاویشتنی مووشەکی 15 ی جۆزردان، مووشەکی سەیاد 3 و 4 ، درۆنی کیان جێت، درۆنی موهاجر، درۆنی ئومێد، درۆنی کەڕاڕ و چەندین و چەند جۆری مووشەک و درۆنی دیکە نمایش دران.
Your Comment