AP ١٤٠٣ خاکەلێوە ١٨ ٠٨:٢٤

لە هەموو جیهان؛

چۆڵکردن و داخستنی ٢٨ باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی ئیسرائیل لە ترسی ئێران

چۆڵکردن و داخستنی ٢٨ باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی ئیسرائیل لە ترسی ئێران

لانیکەم ٢٨ باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی ئیسرائیل بە هۆی هەڕەشەکانی ئەگەری وەڵامدانەوەی ئێرانەوە داخران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی عیبریی "ئۆرشەلیم پۆست" لە ڕاپۆرتێکدا بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگاداری زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە لانیکەم ٢٨ باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی ئیسرائیل لە ترسی هەڕەشەکانی ئێران، چالاکییەکانیان بە شێوەیەکی کاتی ڕاگرتووە و داخستووە .

ڕادیۆی کان هەروە ها ڕاپۆرتی داوه ، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل پاش ڕاوێژ له گەڵ دەزگاکانی داد، بڕیاری چۆڵکردنی ژمارەیەک باڵیۆزخانەی له چوارچێوەی پێشبینییەکان بۆ وڵامی چاوەڕوانکراوی ئێران له بەرامبەر هێرشی سەڕ دیمەشقی داوە.

پێشتر دانیال هاگاری، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو، سوپای ئەو وڵاتە لە ئامادەباشیدایە بۆ هەر پێشهاتێک.

هێرشی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر شوێنە دیپلۆماسییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیمەشقی سووریە بووەتە هۆی نیگەرانی زایۆنیستەکان لە بەرامبەر وەڵامدانەوەی داهاتووی ئێران و هەربۆیە نیگەرانییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان سەبارەت بە ئەگەری وەڵامدانەوەی ئێران لە زیادبووندایە.

News ID 49714

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha