AP ١٤٠٣ خاکەلێوە ١٣ ١٧:٠٨

پارتەکەی ئەردۆغان بەزی؛

دەم پارتی دە شارەوانی لە کوردستانی تورکیا بردەوە

دەم پارتی دە شارەوانی لە کوردستانی تورکیا بردەوە

بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا، جەهەپە یەکەم و ئاک پارتی دووەمە، لە ناوچە کوردییەکانیش دەم پارتی پێشەنگە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەهەپە دوای دەیان ساڵ توانی پێش ئاك پارتی بكەوێت و زۆرترین شارەوانی توركیا بەدەستبهێنێت، دەم پارتیش توانی زۆرترین شارەوانی لە ئاستی كوردستان بباتەوە.

ئاك پارتیش لە ئاستی توركیادا دووەم دەنگی بەدەستهێناوە، لەكاتێكدا لە هەڵبژاردنەكانی پێشوودا خاوەنی زۆرترین شارەوانی بوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ئامارەكان ڕێژەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكانی توركیادا 78.11% بووە و چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ ئەنجامی كۆتایی ڕابگەیێنرێت.
ژمارەكان وادەڵێن: بەپێی جیاکردنەوەی 99.8%ی دەنگەکان بۆ 81 شارەوانی پارێزگای تورکیا، ئەنجامی بەرایی بەمشێوەیە:

‎جەهەپە: 35 شارەوانی
‎ئاكپارتی: 24شارەوانی
‎دەم پارتی: 10شارەوانی
‎مەهەپە: 8شارەوانی
‎ڕەفایی نوێ: 1شارەوانی
‎ئیی پارتی: 1شارەوانی
‎پارتی یەکێتیی گەورە: 1شارەوانی

News ID 49639

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha