ئاژانسی هەواڵی مێهر، چەغازەنبیل لە سەدەی سێزدەی پێش زایین بە فەرمانی پادشای بەهێزی ئەو زنجیرە، ئونتاش نپیریشا چێ کراوە و لە ڕێگای خودا گەورەکانی ئیلامی، نپیریشا و ئینشوشیناک دەبەخشرێت.
شاری چەغازەنبیل بریتیە لە دوو بەشی چەغا بە واتای تەپۆڵکە و زەنبیل بە واتای سەوەتەیە.
چەغازەنبیل لە پارێزگای خووزستان و لە مەودای 40 کیلۆمەتری باشووری ڕۆژهەڵاتی شووش و 20 کیلۆمەتری حەوت تەپەیە. پەرستگەی ئیلامی چە
غازەنبیل لەسەر تەپۆڵکەیەکی خاکی و لە کەنارەکانی ڕووباری دز لقێکی ڕووباری کاروون هەڵکەوتووە.
ئەو پەرستگە لەلایەن ئونتاشگال پادشای ئیلامییەکانەوە لە ساڵی 1250 ی پێش زایین لە چەند نهۆمدا و بە بەرزایی 25 مەتر چێ کراوە.
زیگۆرات چەغازەنبیل لە شاری دوراونتاش لە درێژایی 1000 و پانایی 1300 مەتر لە سێ سنووری یەک لەناو یەک لە خشت چێ کراوە. لە نێوان سنوورەی یەکەمدا پەرستگەی سەرەکی کە زیگۆرات ناویەتی جێگیر کراوە، لە سنووری دووهەم کۆشک و پەرستگەی بچووک و لە سنووری سێهەم پاڵاوگەی ئاوی چەغازەنبیل و گۆڕی ژێرزەوینی و پاشایەتی جێ گرتووە.
دەروازەکانی چوونە ژوورەوەی بینای زیگۆراتی چۆغازەنبیل بە پەیکەرەی مانگای نێری گڵێنە نەخشێندراوە.
لە ڕوانگەی کۆنینەناسەکانەوە کۆمەڵەی چەغازەنبیل کە لە سێ بینا پێک هاتووە، بریتییە لە رەسەدخانەی هەتاوی یان ڕۆژژمێری هەتاوی بۆ ژماردنی هاتوچۆی هەتاو و ڕۆژژمێر بووە. هەروەها ڕەسەدخانەی زیگۆراتی چەغازەنبیل بۆ دەرهێنانی ڕۆژژمێر و ناسینەوەی ڕۆژانی سەرەتایی و ناوەڕاستی هەر وەرزێک بەکار هێنراوە.
Your Comment