بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، واحد جەولایی بە ڕاگەیاندنی ئەو باسە ڕایگەیاند: ئەو ڕێوڕەسمە بە پێشوازی موسافرانی نەورۆزی لە 5 ی خاکەلێوەی 1403 بەڕێوە چوو و تێیدا بەرنامەی نەریتی و ئایینی لەوانە کۆسەبوداس بەڕێوە چوو.
ناوبراو زیادی کرد:ڕێوڕەسمی کۆسە بەداس لە یاری و شانۆگەلێکە کە لەلایەن گرووپە 2 تا 6 کەسییەکانەوە بەڕێوە دەچێت و بەڕێوەبرانی ئەو ڕێورەسمە بریتییە لە کۆسە، توبرەکێش، نەی ژەن و پارێزەری کۆسە یان دوگە و هەروەها پیاوێک کە تەنافی دەوری ملی کۆسەکە هەڵدەگرێت.
شیاوی باسە کە ئەو ڕێوڕەسمە کە لە نێوان کوردەکاندا زۆر بەربڵاوە لە بەفرانباری ساڵی 1400 وەکوو میراتی هەست پێنەکراوی کوردەکان تۆمار کراوە.
Your Comment