بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزەکانى پاراستنى گەل - هەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: لە ڕۆژی ١٩ی ئازاردا هێزەکانمان بە ئۆپەراسیۆنێک گورزی قورسیان لە سوپای تورکیا وەشاندووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکەدا لە ناوچەی زاب (٤١) سەربازی سوپای تورکیا کوژراون، هەروەها کامێرایەکی چاودێری و سێ پڕۆژێکتۆر لەناوبراون.
Your Comment