بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کوردستان شوێنی گەشتیاری ناوازەی هەیە بۆ ڕاکێشانی گەشتیار بۆ ئەو پارێزگایە و شاری سەقز یەکێک لە شارە پڕ پیتەکانی کوردستان بۆ وەرگرتنی گەشتیارە بە سێ هەزار ساڵ مێژووەوە.
قەڵای زیویەی سەقز
ئەو ئاسەوارە نەتەوەیی لەسەر تەپۆڵکەیەکی سروشتی کە بەشێکی لە بەرد پێکهاتووە چێ کراوە و خاوەن 40 دۆنم پانتاییە و بەرزاییەکەی لە نێوان 90 بۆ 110 مەترە.
مزگەوتی دوو منارە
لە بەشی کۆنی شاری سەقز یەکێکی دیکە لە ئاسەواری مێژوویی کە میراتی ئێرانی کۆنە و لە گەڕەکی میان قەڵا و لە داوێنی تەپۆڵکەی مێژوویی نارین قەڵا جێی گرتووە، مزگەوتێکە کۆن کە بەهۆی هەبوونی دوو منارەی بەرز لەسەری بە مزگەوتی دوو منارە بەناوبانگە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەفەویە.
ناوچەی پارێزراوی عەبدولڕەزاق
ئەو ناوچە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی سەقز و سێهەم ناوچەی پارێزراوی کوردستانە کە شوێنی ژیانی 80 زۆر پەلەوەر، 17 جۆر مەمکدار و زیاتر لە 350 جۆر گیای جۆراوجۆر بەتایبەتی گیای کەم وێنەیە.
حەمامی حاجی ساڵح
مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەفەقییەکان و لە چەندین بەشی جیاواز پێک هاتووە.
گوندی تورجان
گوندی تورجان لەسەر تەپۆڵکەیەک جێی گرتووە و هەروەها قەڵای تورجان کە بە قەڵای کۆن یان قەڵاکۆن ناسراوە لەوێ جێگیرە.
پیستی خلیسکانێ سەقز
هەرچەندە جوانترین وەرزی سەفەر بۆ کوردستان وەرزی بەهارە بەڵام لە وەرزگەلێکی دیکە وەکوو زستانیش سەفەر بۆ پیستی خلیسکانێ سەقز بە درێژایی 1200 مەتر و بەرزایی زیاتر لە 2700 مەتر لە ئاستی دەریاوە جوانی خۆی هەیە.
ئەشکەوتی کەرەفتوو
بێ گومان یەکێک لە سەرەنجڕاکێش ترین شوینەکانی ڕۆژاوای ئێران ئەشكەوتی کەرەفتوویە و یەکەم هەوڵی مرۆڤ بۆ نیشتەجێ بوون لە خانووی ئاپارتمانی هەر ئەو ئەشكەوتەیە، کارێکی بێ وێنە کە بە بێ هیچ ئامێرێک لە ناو دڵی ئاپارتمانێکی بەردینەدا جێی گرتووە.
بازاڕی سەقز
هەروەها بۆ ئەو کەسانەی کە حەزیان لە کڕینە بازاڕی سەقز جێگایەکی گونجاوە بۆ کڕینی شتومەک.
Your Comment