AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ١٥ ٠٩:٢٠

ڕاپۆرتی مێهر لە دۆخی سیستان و بەلووچستان؛

گەیاندنی یارمەتی بە لافاو لێدراونی باشوور بەردەوامە/ خەساری قورس لە کشتوکاڵ

گەیاندنی یارمەتی بە لافاو لێدراونی باشوور بەردەوامە/ خەساری قورس لە کشتوکاڵ

لافاو لە سیستان و بەلووچستان خەساری قورسی لە ماڵی خەڵک،ڕێگاوبان و کشتوکاڵی پارێزگا داوە و هاوکاتیش بەڵێنی نۆژەن کردنەوەی خانووەکان دراوە و ناوەندە پارێزگاییەکان خەریکی یارمەتیدانی خەڵکن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای هاتنی لافاو لە سیستان و بلوچستان سەرۆک کۆماری ئێران فەرمانی تایبەتی بە وەزیری ناوخۆ داوە کە گەیاندنی یارمەتی بە ناوچە لافاولێدراوەکانی سیستان و بەلووچستان بە پەلە ئەنجام بدرێت.

وەزیری ناوخۆ بە ئامادەبوون لە ناوچەکە وتی: نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکانی هاتوچۆ لە کارە سەرەکییەکانی دەوڵەت لە ئەو ناوچەیە دەبێت.
ناوبراو وتیشی : خەساری قورس لە گوڵخانەکان، ناوەندەکانی ئاژەڵداری ،کشتوکاڵ و ڕێگاوبان دراوە.
دابەشکردنی یارمەتییەکان لە ڕێگای هێزی ئاسمانییەوە بەردەوامە و فریاگوزاری پێشکەش دەکرێت.
لافاوەکەی سیستان و بەلوچستان زیانی 22 هەزار ملیار ڕیاڵی گەیاندووە.
ئەم لافاوە بەربڵاوە بەهۆی بارانبارینی چەند ڕۆژی ڕابردوو ڕوویدا، ڕێگەی گەیشتن بە سەدان گوند و هەندێک ناوچەی دانیشتووانی پچڕاندووە، خانووی نیشتەجێبوون و کێڵگەکانی ژێرئاو کەوتووە و کێشەی زۆری بۆ خەڵک دروستکردووە.
News ID 49357

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha