AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ١٣ ٠٧:٣٧

لە دیدار لەگەڵ عەبدولەتیف ڕەشید:

ڕەئیسی: ڕژێمی زایۆنی دەیەوێت زیان لە پەیوەندی ئێران و هەرێمی کوردستان بدات

ڕەئیسی: ڕژێمی زایۆنی دەیەوێت زیان لە پەیوەندی ئێران و هەرێمی کوردستان بدات

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران ئاسایشی عێراق بە ئاسایشی خۆی دەزانێت نەک بە وشە بەڵکو بە کردەوە و خوێنی ئەو دوو نەتەوەیە لەم ڕێبازەدا تێکەڵ بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، لە درێژەی دیدارە دوو قۆڵییەکان لەگەڵ ڕێبەرانی وڵاتانی بەشدار لە حەوتەمین کۆبوونەوەی سەرۆکی وڵاتانی هەناردەکاری گاز لە جەزائیر، لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق، عەبدولتەیف ڕەشید، کۆبووەوە.

ڕەئیسی لەو دیدارەدا ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشە داوای عێراقێکی بەهێز و ئەمنی کردووە، کاروانی عەربەینی بە یەکێک لە دەرکەوتە جوانەکانی پەیوەندی ئایینی نێوان هەردوو نەتەوە ناوبرد و میوانداریکردنی خەڵکی عێراقی بە هەموو نەتەوە و ئایینەکانەوە لەم مەراسیمە شایستەدا بە شایستەی ڕێز و پێزانین زانی.

سەرۆک کۆمار لە درێژەدا ئاماژەی بە گرنگی پرسی ئەمنی بۆ ئێران و عێراق کرد و جەختی کرد: بەرەنگاریی لەگەڵ گرووپە تیرۆریستی و جوداخوازەکان لە خاڵە سنوورییەکان پێویستی بە ڕۆڵگێڕانی هەردوو وڵات هەیە.

ڕەئیسی بە ئاماژەدان بە مێژووی دوور و درێژی دراوسێیەتی باش و دراوسێیەتی نێوان خەڵکی عێراق و بەتایبەتی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ خەڵکی ئێران، هۆشداری دا لە پیلانگێڕیی ڕژێمی زایۆنی بۆ زیانگەیاندن بەو پەیوەندییانە.

هەروەها ڕۆڵی مێژوویی شەهید حاجی قاسم سولەیمانی لە ڕێگریکردن لە بەدیهێنانی پلانی دوژمنان دژی حکومەت و گەلی عێراقی وەبیرهێنایەوە.

جەختیشی کردە لەسەر پێویستی جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان هەردوو وڵات سەبارەت بە چەکداماڵین و ڕێگریکردن لە بوونی و چالاکیی گرووپە تیرۆریستی و جوداخوازەکان لەسەر سنوورەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن عێراقەوت.

News Code 49330

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha