AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ١٠ ١٦:٣١

دانپێدانانی فەرماندەیەکی ئەمریکایی:

مووشەک و درۆنەکانی یەمەن 75 چرکە دوای هاویشتن ئامانج دەپێکن

مووشەک و درۆنەکانی یەمەن 75 چرکە دوای هاویشتن ئامانج دەپێکن

فەرماندەی هێزی پێنجەمی دەریایی ئەمریکا بە دانپێداندان بە ئەستەم شوێنگیری کردن و تێکشکاندنی مووشەک و درۆنەکانی هێزە یەمەنییەکان وتی کە هیرش بە مووشەکی بالستیک بۆ سەر پاپۆڕەکانی ئەمریکا گۆڕانکارییەکی بێ وێنەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، فەرماندەی هێزی پێنجەمی دەریایی ئەمریکا جێگیر لە بەحرەین وتی: مووشەک و درۆنەکانی حوسییەکان دوای هاویشتن دەتوانن لە ماوەی 75 چرکەدا ئامانجەکانی خۆیان بپێکن.

چارلز برادفۆرد کۆپر لە گفتوگۆیەکدا ڕایگەیاند: ئێمە بەس 9 تا 15 چرکە دەرفەتمان هەیە کە بۆ تێکشکاندنی مووشەک و درۆنەکانی حوسیەکان بڕیار بدەین.

News ID 48874

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha