بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەباح عەکیلی شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی جەختی کرد کە لایەنی ئەمریکی ئەبێ ڕێککەوتننامەی ئەمنی واشژۆ کراو لەگەڵ عێراق جێبەجێ بکات .
عەکیلی وتیشی: یەکێک لە ئەرکەکانی کومیتەی دوولایەنەی واشنتۆن و بەغدا دیاری کردنی کاتی چوونە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکا لە عێراقە و ئەبێ گوشارەکان لە ئەو بارەوە زیاد بکرێتەوە.
ناوبراو وتیشی: گەلی عێراق خوازیاری دەرکردنی سەربازانی ئەمریکی لە ئەو وڵاتەیە. بەرخۆدانی عێراقیش پێشتر رایگەیاندووە لە ئەگەری دەسپێکی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بۆ چوونە دەرەوەی ئەو سەربازانە لە عێراق، ئاگربڕ دەکرێت.
Your Comment