بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی مێدیایی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بە بڵاو کردنەوەی دوو بەیاننامەی جودا ڕایانگەیاند کە لە دووهەمین ڕۆژی ئۆپراسیۆنی ناسراو بە مرۆڤایەتی و ئاسایش، دووئەندامی داعش لە ناو تونێلێک لە کەمپی هەول دەستگیر کراون و 21 کەسی دیکەش بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ داعش دەستگیر کراون.
لە بەیاننامەکانی ئەو ناوەندە هاتووە: هێزەکانی ئاسایش لە دووهەمین ڕۆژی ئۆپراسیۆندا 4 مین و دوو حەشارگەی داعشیان دۆزیوەتەوە و 21 کەس کە هاوکاری داعشیان دەکرد لە بەشی پەنابەرانی کەمپی هەول دەستگیر کردووە.
هەروەها هێزەکانی ئاسایش بە پشتیوانی هێزەکانی هەسەدە و یەپەژە لە تونێلێکدا لە ئەو کەمپە دوو داعشیان دەستگیر کردووە.
Your Comment